(ئۆدیسێ)، پاشای "ئیساکا"، دوای جەنگی "ترۆی" دەست بە گەشتێکی پڕمەترسی دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە نیشتمان. لە کاتی پەڕینەوەیان لە دەریای ناوەڕاست لەگەڵ سەربازانی هاوڕێی، زۆر زوو تێدەگەن کە نەک تەنیا دەبێت لەگەڵ هێزە سەختەکانی سروشتدا بجەنگن، بەڵکوو لە ڕێگاکەیاندا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەستی کوشندە و بوونەوەری ئەفسانەییش دەبنەوە.